روونكردنەوەی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، نرخی یەك بەرمیل نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە 65 دۆلار جێگیركراوە و دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە سەپاندنی سزا بەسەر كەرتی بانكیی عێراق دەكەن لەلایەن ئەمریكاوە دوورە لە راستییەوە.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو لە وەزارەتی داراییەوە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران نەکراوە، بەڵام كاری لەسەر دەكرێت و نرخی یەك بەرمیل نەوت لە پڕۆژەی بودجەدا بە 65 دۆلار خەمڵێندراوە و رەنگە بگاتە 70 دۆلاریش.

وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاند، “ئەو دەنگۆیانەی باس لە سەپاندنی سزا و گەمارۆخستنە سەر كەرتی بانكیی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە دەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە، بەڵكو سیستمێك لە نێوان عێراق و ئەمریكا لەبارەی دۆلارەوە خراوەتەگەڕ و بەرزبوونەوەی نرخەكەشی كاتییە و وەك خۆی لێدێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مافی مرۆڤی عێراق: 130 كه‌س له‌ ڕوداوی ئاگره‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 130 كه‌س.…
Total
0
Share