لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەربارەی دوو ئەفسەرە عێراقیەکە پێکهێندرا

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی دوو ئەفسەری وەزارەتەکەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا و هەردوو ئەفسەرەکەشی دەستگیرکرد.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی دوو ئەفسەر بڵاوبووەتەوە کە تێیدا بە شێوەیەک رەفتاریان کردووە کە لەگەڵ پلە سەربازییەکەیان ناگونجێت و لەدەرەوەی کۆنترۆڵی سەربازی و چوارچێوەی کارپێکراوە لە دامەزراوەیەکی گەورەدا”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “بە پشتبەستن بە فەرمانی وەزیری بەرگری و بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازیی، هێزەکان راسپێردراون ئەو ئەفسەرانەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتوون دەستبەسەر بکرێن و لیژنەیەکەی لێکۆڵینەوە لە دژیان پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی ڕاستییەکان ئاشکرابکرێن”.

ئەو وەزارەتە جەختلەوەش دەکاتەوە، “هەر ئەندامێک یان ئەفسەرێک هەر کارێک ئەنجامبدات کە زیان بە ناوبانگی وەزارەت و مێژووەکەی بگەیەنێت سزا دەدرێت و هیچ کەسێک لە لێپرسینەوە رزگاری نابێت”.

پێشتر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووبووەوە کە تێیدا دوو ئەفسەری سوپای عێراق دەبێتە شەڕیان و ئەفسەرێکیان لە یەکێکی دیکەیان دەدات و ئەوەش توڕەیییەکی زۆری رای گشتی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چاوەڕوانی هەرێم و عێراقین

وتەبێژی ئەپیکور رایدەگەیەنێت، “بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چاوەڕوانی نووسراوی رێککەوتنی هەرێم و عێراقین”. مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی…
Total
0
Share