لەبارەی سەرۆكی پەرلەمانەوە بڕیاردرا

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممەی بۆ كۆبوونەوەی نائاسایی دیاریكردووە كە بڕیارە سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت و پەرلەمانتارێكش دەڵێت، “رێككەوتن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە كراوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی عێراق تێیدا هاتووە، كە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەكەش لە یەك بڕگە پێكهاتووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆدەبێتەوە.
هاوكات كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا سوننەكان رێككنەكەوتوون لەسەر كاندیدێك، ژمارەیەكی زۆر كاندید هەن بەڵام هەر چۆنێك بێت رێككەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە.

ئاشكراشیكرد، بە هەموو ئەگەرێك هەڵبژاردنی سەرۆك دەكەوێتە گەڕی دووەم، لە گەڕی یەكەمدا هیچ كاندیدێك ناتوانێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دینار قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share