لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە سوڕانەوەی بەرامبەر کۆمەڵگای شاوێس ، ئاراستەی سوڕانەوە بەرەو هەولێر دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە لە رێکەوتی 16ی کانوونی یەکەم، سوڕانەوەی بەرامبەر کۆمەڵگای شاوێس ، ئاراستەی سوڕانەوە بەرەو هەولێر دادەخرێت.
باس لە ئەوەش کراوە، شوفێران دەتوانن بەرزە پردی شەقامی ۱٥٠مەتری خێرا بەکار بهێنن بۆ سوڕانەوە بۆ ئاراستەی ناو شار .