ڕاگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو بەشێوەیەكی گشتیی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان..

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم تێیدا هاتووە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمشەو بەشێوەیەكی گشتیی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستاندا.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لە پارێزگای هەولێر ئەگەری نمە باران هەیە لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند و هەندێك جاریش لێزمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان ڕوودەدات و لەپارێزگای سلێمانی نمە باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكان ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت لەگەڵ بارانی مامناوەند و لێزمە باران .

بڕی بارانبارین لە كاتژمێر 9 بەیانی تاكو كاتژمێر 9 شەو لە چەند ناوچەیەكی هەرێم:

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ

كەركوك 0.3 میلمەتر

چەمچەماڵ 2.1 ملیمەتر

دوز 0.5 ملیمەتر

دوكان 0.2 ملیمەتر

حاجی ئۆمەران 3.2 میلمەتر

هەڵشۆ 0.4 میلمەتر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق: ژیان و گوزەرانی خەڵك دەبێت كاری لە پێشینەی حكومەت بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبووەوە. لە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵەکانی سەرجەم هەڤاڵان و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتییە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئەم سەرکەوتنەی یەکێتی، بەرهەمی هەوڵەکانى هەموو هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی. قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی…
Total
0
Share