وادەی کۆتاییهاتن بە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان ئاشکراکرا

قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق كەمكرایەوە

بڕیارە لە کاتژمێر 12:00 ی ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان کۆتایی پێبهێنرێت.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دەستەی باڵای سەرژمێری لە عێراق بڕیاریداوە لە کاتژمێر 12:00 ی ئەمشەو کۆتایی بە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان بهێنن و هاتوچۆی هاوڵاتییان ئاسایی ببێتەوە.

ئاشکراشیانکرد، لەگەڵ کۆتاییهاتنی قەدەغەی هاتوچۆ ئەم قۆناغەی سەرژمێریی گشتیش کۆتایی دێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە شەوی رابردووەوە قەدەغەی هاتوچۆی ناو شارەکان هەڵگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چالاکوانێکی ژینگەیی: 19%ی جۆرەکانی درەخت و گیانەوەر لە کوردستان بەرەو لەناوچوون دەچن

چالاکوانێکی نێودەوڵەتیی بواری ژینگە باس لە مەترسییەکانی سەر ژینگەی کوردستان دەکات بە هۆکارە جیاوازەکان گرنگترینیان گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا، بەپێی…
Total
0
Share