هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی میسر دەستپێدەكات

پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی میسر 2024 دەستیپێكرد، كە بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.

پاش كۆتاییهانی ماوەی بێدەنگی و راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن كاندیدانی سەرۆكایەتییەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی دەستەی نیشتمانیی هەڵبژاردنەكان دیاریكردووە رۆژانی 10، 11 و 12ی كانونی یەكەم (ئەم مانگە) دەنگدان لە كاتژمێر 9ی بەیانی تا كاتژمێر 9ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت، رۆژی 13ی كانونی یەكەم دیاریكراوە بۆ كۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان و ناردنی كۆنوسی لیژنە گشتییەكان.

لەلایەن دەستەكەوە لیژنە لاوەكییەكانی دەنگدان دیاریكراوە كە دەگاتە 11 هەزار و 631 لیژنە لەناو 9 هەزار و 376 ناوەندی دەنگدان. هەروەها 15 هەزار دادوەر سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەناو وڵاتەكەدا دەكەن و نزیكەی 67 ملیۆن دەنگدەریش مافی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكەدا هەیە لە كۆی 104 ملیۆن دانیشتووی وڵاتەكە.

جگە لە عەبدولفەتاح سیسی، سێ كاندیدی دیكەی پۆستەكە هەن كە ئەوانیش، فەرید زەهران لە پارتی میسری دیموكراتیی كۆمەڵایەتی، عەبدولسەند یەمامە سەرۆكی پارتی وەفد و حازم عومەر سەرۆكی پێشووی لیژنەی كاروبارەی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی میسر و سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری.

بابەتی پێشتر

لە سنووری مێرگەپان چوار راوچی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

دوو سەرپێچیکار بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیری نایاسایی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share