لە سنووری مێرگەپان چوار راوچی دەستگیرکران

لە گوندی سێکانیانی سنووری مێرگەپان، چوار راوچی کە سەرقاڵی راوکردن بوون دەستگیرکران، چەند کەلوپەلێکیشیان دەستیبەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان بە هاوکاری ئاسایشی سورداش لە سنووری گوندی سێکانیان چوار راوچیان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی راوکردن بوون.

باس لەوەش دەکات، هاوکات دەستگیرا بەسەر کەلوپەل و پێداویستیەکانیاندا کە بریتی بوون لە دوو چەکی جۆری تاپڕ، 19 فیشەکی تاپڕ، دوو لایتی دەستی و ئۆتۆمبێلێک.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لەبارەی تاپۆكردنی خانووەوە ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی میسر دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شۆفێران پابەندی ئەو خێراییە بن کە بۆیان دیاریکراوە تا لە سزای دارایی بەدووربن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو ئامارەی لەبارەی تۆمارکردنی سزای سەرپێچی کامێرای پۆینت تو پۆینت بڵاوکراونەتەوە هەڵەن، داواشدەکات شۆفێران پابەندی…
Total
0
Share