یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا.

یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ مانگ بوو بەدەست کێشەی کۆڵۆن و گەدەوە دەیناڵاند و دەرکەوتبوو تووش برینی سەختی گەدە بووە.

ئەو یاریزانە دوای ئەوەی لەماڵەوە دۆخی تەندروستیی تێکدەچێتەوە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و بە ماوەیەکی کەم گیانلەدەستدەدات.

بە وتەی پزیشکەکانی، کاتێک یاریزانەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە فشاری خوێنی بەرزبووە و تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

کەسوکارەکەی دەڵێن، زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان هۆکاری نەخۆشکەوتنی و گیانلەدەستدانی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات

سەرۆك كۆماری توركیا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات كە بەشێكی پەیوەندیدارە بە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان…
Total
0
Share