شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لەبارەی تاپۆكردنی خانووەوە ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لەبارەی تاپۆكردنی خانووەوە ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “مەرج نییە هەركەسێك ناوی لە پەیجی فەرمیی شارەوانی بڵاوكرایەوە مانای ئەوەبێت كە خانووەكەی بۆ تاپۆكراوە، بەڵكو ئەو ناوانەی بڵاودەكرێنەوە بە مانای ئەوە دێت كە داواكارییەكەیان بە ئەنجام گەیشتووە بە تاپۆكردن یاخود تاپۆنەكردن و قەرەبووكردنەوە بێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای بڵاوكردنەوەی ناوی سەدان هاوڵاتی كە داواكارییەكانیان بە ئەنجام گەیشتووە و لەلایەن لیژنەی باڵاوە بڕیاری لێدراوە هەندێك لە هاوڵاتییان گلەیی ئەوە دەكەن كە بەشێكی داواكارییەكان رەتكراونەتەوە و بۆیان تاپۆ ناكرێت، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بخەینەڕوو كە مەرج نییە هەركەسێك ناوی لە پەیجی فەرمیی شارەوانی بڵاوكرایەوە مانای ئەوەبێت كە خانووەكەی بۆ تاپۆكراوە، بەڵكو ئەو ناوانەی بڵاودەكرێنەوە بە مانای ئەوە دێن كە داواكارییەكەیان بە ئەنجام گەیشتووە بە تاپۆكردن بێت یان بە تاپۆنەكردن و قەرەبووكردنەوە بێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مەرج نییە هەركەسێك داواكاری بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان پێشكەشكردبێت مافی تاپۆكردنی هەبێت و خانووەكەی بۆ تاپۆبكرێت، بەڵكو تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان بەپێی یاسای هەمواركراو و رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەند مەرجێك دانراوە كە پێویستە هەموو ئەو مەرجانەی تێدا بێت ئەو كات خانووەكەی بۆ تاپۆ بكرێت.

بابەتی پێشتر

بڕیاردرا ساڵی داهاتوو کۆنفڕانسی COP29 لە ئازەربایجان بەڕێوەبچێت

بابەتی دواتر

لە سنووری مێرگەپان چوار راوچی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share