نێچیرڤان بارزانی: دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی جددی بۆ بەشدارییەکی بەهێز لە بەغداد دەکەین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان، بەشداریی پرۆسەكەی كرد، خۆشحاڵ بوو بەوەی “یەكەم كەس بووە لە عێراق دەنگیداوە”، هیوای یەكدەنگیی هێزە كوردستانییەكانیشی خواست لە دوای هەڵبژاردنەكە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەدا باسی لە هەڵبژاردن و چۆنێتی بەشداریکردنی کورد لە حکومەتی داهاتووی عێراق کرد و وتی، “هیوادارین پرۆسەی دەنگدان بەباشی و بێکێشە تەواو ببێت”.

سەبارەت بە نیەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراق وتی، “دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی جددی دەکەین سەبارەت بە بەشداریکردنمان لە حکومەتی داهاتووی عێراق و دەمانەوێت بەشدارییەکی بەهێزمان هەبێت لە بەغداد”.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، هەنگاوی دوای هەڵبژاردنیان بەوجۆرەیە کە لایەنە كوردستانییەکانی بەشداری هەڵبژاردن بانگهێشت بکەن بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ چۆنێتیی بەشداری لە حکومەتی داهاتوو.

جەختیکردەوە، نایانەوێت تەنها کار بۆ هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵکو کاریان پاراستنی سەقامگیریی عێراقە بەگشتی و دەبێت بەهەموو لایەک کار بۆ پاراستنی هەموو عێراق بکرێت، خەڵک ماندووە لە قسە و خزمەتیان دەوێت، ئەوەش تەنها ڕێگەی دروستکردنەوەی متمانەیە لەنێوان حکومەت و خەڵک.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادی لەچوارچێوەی دەستووردا بە ڕێگەیەکی گرنگ بۆ سەقامگیریی عێراق ناوبرد و باسی لەوەکرد، “هەرێمی کوردستان ماف و ئەرکی هەیە لەچێوەی دەستووری عێراقدا و بەپێی ئەو ماف و ئەرکە دەستوورییانە دەمانەوێت ئەو کێشانەی لەگەڵ عێراق ماون چارەسەریان بکەین”.

وتیشی، ڕۆڵی کورد لە بەغداد لە داوی 2003وە گرنگبووە و بەهێزی پێگەکەی لە حکومەتی عێراقدا گرنگترە، “ئیمە دەمانەوێت ڕۆڵمان لە باشکردنی دۆخی هەموو عێراق هەبێت نەک تەنها هەرێمی کوردستان، تاوەکو خەڵکی هەموو عێراق ڕزگارییان ببێت لەو نەهامەتییانەی ئێستا هەیە”.

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێم جەختیکردەوە، بەپێی کاتی دیاریکراوی خۆی و لە وادەی خۆیدا بێگومان هەڵبژاردنەکانی هەرێمیش بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

كازمی دوای دەنگدان: بەڵێنەكەمان بردەسەر و سبەی چاوەڕوانی دەستكەوتێكی ئەمنیی گەورە بن

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بە ژمارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

زانکۆی سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکاران و داواکارییەکانیان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ خوێندکارێک سزانەدراوە لەبەرامبەر داواکردنی مافە ڕەواکانی.…
Total
0
Share