بڕیارێكی نوێ لەبارەی پارەی كارەباوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، هاوڵاتییان لەبارەی پارەی كارەباوە ئاگاداردەكاتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە بە ناونیشانی “چۆن پارەى کارەبا وەردەگیرێت؟” بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، “ئاگاداری هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کارەباى سلێمانى دەکەینەوە، کە لە ئێستادا ژمێرکاری کارەبا پسووڵەى کارەبا دەهێنێتەوە بۆ ماڵەکان و هاوڵاتییان دەتوانن لە بەردەم ماڵەکانیاندا پارەى کارەبا بدەن”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە هاوڵاتییان تەنیا پارەى خەرجیى مانگانەى کارەبایان لێوەردەگیرێت و قەرز وەرناگیرێت، هۆشداریش دەدات بە هاوڵاتییان لەوەی بەبێ بوونی ئەو نیشانانەی خوارەوە، پارەی پسووڵەی کارەبا بە هیچ کەسێکی تر نەدەن:-

  • کارمەندانی ژمێرکار هێلەكی تایبەتیان پۆشیوە کە (لۆگۆ)ی وەزارەتی کارەبای لەسەر نەخشێندراوە.
  • ژمێرکار باج و مۆری تایبەتیان بەو کارە پێیە.
بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

سیگناڵێک لە گەلەئەستێرەیەکی دوورەوە سەرەتاکانی گەردوون ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share