نێچیرڤان بارزانی: بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دڵی گەلی کوردستان خۆش بکەن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، “بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، دڵی گەلی کوردستان خۆش بکەن”.

ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێـمی کوردستان رایگەیاند، له‌كاتێكدا ناوچه‌كه‌ به‌ دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، گەلی كوردستان به‌ تامه‌زرۆيیەوە چاوه‌ڕێى پێکهێنانی كابينه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌.

وتیشی، “داوا لە لایەنە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن دەکەم، بە زووترین کات دڵی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان خۆش بكه‌ن و حكومه‌تێك پێكبهێنن كه‌ وەڵامی داواکاریی و پێشبينييه‌كانى هاوڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان بداتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین

قائیمقامییەتی سلێمانی حاڵەتێکی لەناو شۆفێرانی تاکسی ئاشکراکردووە کە ماوەی دوو ڕۆژە ئاڵوگۆڕی ژمارەی تاک و جووتی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن…
Total
0
Share