بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو ئاشکراکرا

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران لە ناحیەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدی باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ سەنتەری شاری کەرکوک و هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیانی گرتووەتەوە، کە مەودای بینین بۆ کەمتر لە 5 کیلۆمەتر کەمبووەتەوە.

دەشڵێت، پێشبینیدەکرێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەریی ئەم شەپۆلە لاوازببێت و باری بینین ئاساییبێتەوە.

هاوکات کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ئەمڕۆی لە کاتژمێر 9ی بەیانی هەتاوەکو 9ی شەو بڵاوکردەوە، کە بەمجۆرەیە:

ئاکرێ 1.6 ملیم

ئامێدی 6.6 ملیم

بامەڕنێ 8 ملیم

بارزان 2.4 ملیم

بازیان 0.4 ملیم

دەربەندیخان 0.4 ملیم

هەولێر 0.2 ملیم

حاجی ئۆمەران 2.2 ملیم

هەڵشۆ 1.8 ملیم

کەلار 0.4 ملیم

خەبات 0.2 ملیم

سۆران 1.4 ملیم

پێنجوێن 0.2 ملیم

پیرمام 2 ملیم

سلێمانی 2.3 ملیم

چەمچەماڵ 0.9 ملیم

دهۆک 3.4 ملیم

زاخۆ 2.8 ملیم

خانەقین 0.4 ملیم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیەدە وەڵامی دژەتیرۆری پارتی دەداتەوە: ڕاگەیەندراوەكەتان حەقیقەتی دامەزراوەكە نیشاندەدات

پەیەدە وەڵامی ڕاگەیەندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) سەبارەت بە گیانلەدەستدانی بەندکراوێکی ڕۆژئاوای کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، ئەو زمانە خزمەت…
زیاتر ببینە

دانا محەمەد: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاساییبوونەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share