دوو كەس لەسەر رووداوەكەی سۆران دەستگیركران

سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی سۆران دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت.

ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەدوای دروستبوونی رووداوەکەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تەندروستی گەیشتوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و بەھاناوەچوونی قوربانیان.

روونیشیكردەوە، لەسەر رووداوەكە دوو كەس دەستگیركراون كە پێكدێن لە خاوەنی باڵەخانەكە و خاوەنی مۆبیلیاتی باڵەخانەكە.

دەربارەی هۆكاری زۆریی ژمارەی قوربانیانیش هەڵگورد شێخ نەجیب وتی، “ھۆکارێکی سەرەکی ئەوەیە قوربانییەکان ھەوڵی خۆڕزگارکردنیان نەداوە، بەوپێیەی ھیچ کەس لە قوربانییەکان نەسوتاون، بەڵكو بە دوکەڵی ئاگرەکە گیانیانلەدەستداوە”.

باسی لەوەشكرد، وەك ئیدارەی سۆران دەست بە رێکارەکان دەکەن و پێداچوونەوە بە سەرجەم باڵەخانەکاندا دەکەن.

شەوی رابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سۆران کەوتەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

حەوت قوربانیی رووداوەكەی سۆران گەیەندرانە پزیشكی دادی هەولێر

بابەتی دواتر

کوردێک بووە براوەی خەڵاتی ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share