پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانى-یەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانى پرسەنامەیەک ئاراستەى ئەدهەم بارزانى بەهۆى کۆچى دوایی براکەیەوە دەکات.

دەقى پرسەنامەکە:

بەڕێز کاک شێخ ئەدھەم

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولسەمیع شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابتان و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: بۆ ساڵی نوێی خوێندن داشكاندن لە كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بەردەوامدەبێ

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، “بۆ ساڵی نوێی خوێندن داشكاندن لە كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بەردەوامدەبێت”. بەپێی…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری دەربارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی ئایندەدا

تائێستا هیچ هەنگاوێك بۆ دەستپێكردنەوەی بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنراوە و پەرلەمانتارێكیش بەدووریدەزانێت بەغداد لەم دۆخەدا پشكی بودجەی…
Total
0
Share