لەسەر پێشنیاری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی شەڕی غەززەوە دەدات.
ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات و چاوەڕێدەکرێت بڕیار لەبارەی راگرتنی جەنگ لە کەرتی غەززە بدات.
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە مانگێکە جەنگەکە دەستیپێکردووە و هەزاران هاوڵاتیی لە کەرتی غەززە کوژراون و برینداربوون.