بەهۆی کێشەیەکەوە بەریتانیا زیاتر لە هەزار گەشتیی ئاسمانی هەڵوەشاندەوە

بەهۆی دروستبوونی کێشە لە سیستمی چاودێری ئاسمانییدا، بەریتانیا هەزار و 500 گەشتیی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە.

لە دوێنێ سێشەممەوە لە بەشێک لە فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا گەشتیی ئاسمانیی راگیراوە، هاوکات لە بەشێك لە ناوچەکانی وڵاتەکەش کراوەتە پشووی فەرمی.

بە وتەی بەرپرسانی وڵاتەکە کێشەکە بەهۆی گرفتێک لە سیستمی چاودێری ئاسمانیی وڵاتەکە روویداوە، چارەسەرکردنی چەند رۆژێکی دەوێت.

دروستبوونی کێشە لە فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، بەو هۆیەشەوە کێشەی قەرەباڵغی لە فڕۆکەخانەکان لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا دروستبووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەپڵی شەڕ مانۆڕی ئەتۆمیی تێكەوت
سەرۆكی ئۆكرانیا لە میونخەوە: ڕوسیا و جوداخوازەكان شەڕیان دەوێت، نەك ئێمە

لە دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا گرژی بەردەوامە، لایەنگرانی ڕوسیا، ئۆكرانیا بە هێرشكردنە سەریان تۆمەتبار دەكەن، بەڵام سەرۆكی ئۆكرانیا بەپێچەوانەوە،…
زیاتر ببینە

ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزی ئەتۆمیی ڕوسیا مانۆڕی دەستپێكردووە، وەزیری بەرگریی بەریتانیاش دەڵێت، هێزی ئەتۆمیی بەریتانیا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.…
Total
0
Share