ئەمڕۆ لە رێگەی مووشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگای ئاسایشی نیشتمانیی لە عێراق و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.
ئەرشەد حاکم وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لەلایەن گرووپە لە یاسا دەرچووەکانەوە، لە رێگای مووشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگای دەزگاکەمان و زیانی ماددی بە ئۆتۆمبێل و باڵەخانەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتووە.
ئاشکراشیکرد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بکەرانی فەرمانی دەستگیکردنیان بۆ دەردەچێت.