تورکیا و یۆنان پەیوەندییەکانیان ئاساییدەکەنەوە

لەدوای کۆتاییهاتنی گەشتە یەک رۆژەییەکەی بۆ یۆنان رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، دەتوانن بەبێ لایەنی سێیەم کێشەکانیان چارەسەربکەن.

رۆژی پێنجشەممە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانێكی بۆ ئەسینای پایتەختی یۆنان ئەنجامدا و لەکاتی گەڕانەوەشی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “سەردانەکەمان کە لە کەشوهەوایەکی زۆر ئەرێنییدا بەڕێوەچوو، پێم وایە لاپەڕەکەی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە، لە هەوڵداین بۆ پێشخستن و فراوانکردنی ئەم هاریکارییانەمان لە هەموو بوارەکاندا”.

ئاشکراشیکرد، تورکیا و یۆنان هەردوو وڵات خاوەنی توانا و ئەزموون و ئیرادەن کە بەبێ پێویست بوون بە دەستوەردانی لایەنی سێیەم بە ئاسانی کێشەکان چارەسەر بکەن.

بابەتی پێشتر

داهاتی گەیاندنی خواردن لە رێگای ئینتەرنێتەوە لە عێراق 800 ملیۆن تێدەپەڕێنێت

بابەتی دواتر

هێرشکرایە سەر بارەگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەمریکا دەنگدەدات

کاتژمێر 7:00ی بەیانی رۆژی 5ی 11ی 2024، پڕۆسەی دەنگدان لە ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ دەنگدەدەن، بەهۆی جیاوازی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە. بەرمیلێك خاوی برێنت 61 سەنت چووەسەر نرخی…
Total
0
Share