نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە.

بەرمیلێك خاوی برێنت 61 سەنت چووەسەر نرخی پێشووی و ئەمڕۆ بە 56.95 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی ئەو جۆرەی نەوتی خاو بە ڕێژەی 1.10% بەرزبووەوە.

هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێكی 62 سەنتی چووەتەسەر و بە 54.15 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت و ڕێژەی 1.12% نرخەكەی زیادیكردووە.

ڕووپێوییەكی بەرهەمی ئۆپیك دەریخستووە كە نرخی نەوت تا مانگی كانونی دووەمی ڕابردوو، بۆ حەوت مانگی لەسەر یەك بەرزبووەتەوە.

شارەزایانی بواری نەوت پێشبینی دەكەن نرخی نەوتی خاو زیاتریش بەرزببێتەوە و هەر بەرمیلێكی بگاتە 65 دۆلار، ئەوەش بەهۆی پابەندبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان لەلایەك و زۆربوونی خواست لەسەر نەوت لەلایەكی ترەوە، كە لە ئەنجامی پاشەكشەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و بووژانەوەی بازاڕەكانی جیهانەوە هاتووەتەئاراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاملا هێرس دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە

کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی نوێنەرانی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە. بەپێی ئاماری ئاژانسی…
Total
0
Share