ئەمڕۆ ئەمریکا دەنگدەدات

کاتژمێر 7:00ی بەیانی رۆژی 5ی 11ی 2024، پڕۆسەی دەنگدان لە ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ دەنگدەدەن، بەهۆی جیاوازی کاتی نێوان ئەمریکا و عێراقەوە، دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکە دەکەوێتە کاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان.

لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا خەڵکی ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکا دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەدەن، کە چەند کاندیدێک بوونیان هەیە و لە گرنگترینیان دوو کەسن، یەکێکیان سەرۆکی پێشووتری ئەمریکایە کە دۆناڵد ترەمپە و ئەوەی دیکە جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمریکایە، کە خولەکەی تەواو بووە و کاملا هێرسە.

ئەگەر کاملا هێرس براوەی هەڵبژاردنەکان بێت، دەبێتە یەکەم ژنە سەرۆکی ئەمریکا، ئەگەریش ترەمپ دەربچێتەوە دەبێتە یەکێک لەو سەرۆکانەی کە زیاتر لە خولێک سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی بەدەستهێناوە و هەر کەسێک دەربچێت، چوار ساڵ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستدەهێنێت و دەبێتە سەرۆکی 47 هەمینی وڵاتەکە.

زیاتر لە 81 ملیۆن هاوڵاتی دەنگیان داوە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا و ئەمڕۆش نزیکەی 240 ملیۆن هاوڵاتی دیکە دەنگدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا كۆچبەران دەنێرێت بۆ ئەفریقا و سەرۆك وەزیران دەڵێت: ناكرێت پارەی بەریتانییەكان بدەین بە پەنابەران

حكومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە بەشێك لە كۆچبەران بنێرێت بۆ ڕواندا، سەرۆك وەزیرانیش وردەكاریی پلانەكە و تێچووەكەی ئاشكرادەكات و دەڵێت،…
Total
0
Share