وتەبێژی حكومەت: پشووەكەی عێراق هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت پشووەكەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و بەپێی رۆژژمێری حكومەت، لە سەرجەم دامودەزگاكان دەوامی فەرمییە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەبۆنەی سەركەوتنی عێراق بەسەر تێرۆریستاندا پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دەزگاو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە و وتی، “پشووەكەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 10ی 12ی 2023 هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و بەپێی رۆژژمێری حكومەت، لە سەرجەم دامودەزگاكان دەوامی فەرمییە”.

بابەتی پێشتر

فارس عیسا: هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی ئەندامێتیی فەخری لە كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستان پێبەخشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share