لە ناحیەی کانی ماسێ پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوویدا

لە گوندی هرورێی سەربە ناحیەی کانی ماسێ، پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا ‏ڕوویدا، بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەكە هیچ زیانێکی گیانی بە هاوڵاتییانی ناوچەکە ‏نەگەیشتووە.‏

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، سەربەست ئاکرێیی بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ‏وتی، لە پێکدادانەکەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لەناو خەڵکی ‏گوندەکەدا دروستبووە و بەهۆیەوە خوێندکارانی گوندی هرورێ قوتابخانەکانیان ‏چۆڵکردووە.‏

پێکدادانەکە لە کاتژمێر 11:00 بۆ 12:30ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بووە، ‏لەپێکدادانەکەدا چەکی سووک و لە ئاسمانیشەوە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گەریلاکانی ‏پەکەکەیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی دهۆک بۆ خێزانی سەباح ئەترۆشی: لای ئێمە چایەک دەخواتەوە و مەیگەیەننە میدیا

ڕۆژنامەنووس سەباح ئەترۆشی، لە دهۆک دەستگیرکرا. دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووس، سەباح ئەترۆشی، داوای لە هاوڵاتییان کردبوو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی…
Total
0
Share