تازەلاوێك بێسەروشوێنە و پۆلیسی گەرمیان سۆراغی دەكات

وێنەی تازەلاوەكە

لە دوێنێوە تازەلاوێك لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، پۆلیسی گەرمیان بۆ دۆزینەوەی داوای هاوكاری دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە دوێنێ دووشەممەوە تازەلاوێك بە ناوی (ئاکار رزگار عەلی) تەمەن 16 ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار كە جلوبەرگێکی رەشی لەبەردایە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

دەشڵێت، کەسوکاری سکاڵایان هێناوەتە لای پۆلیس، ئەوانیش بە سوودبینین لە کامێرای چاودێری دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەكە دەكات هەر کەس زانیاری لەسەر هەیە لەڕێگەی ژمارە (104)وە ئاگاداریان بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی خستنەڕووی نەختینەی دۆلاری زیادکرد

بابەتی دواتر

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share