فەرماندەی هێزەکانی 70 ماڵئاوایی لە پۆستەکەی کرد و پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌کانی یەکێتی کرد.
هێزەکانی 70 لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 7ی کانونی یەکەمی 2023، دوای زنجیرەک سەردانی کە چەند رۆژێکی خایاند، مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی 70 بەیاوەری ئەفسەرانی پلە باڵا کۆتایی بە سەردان و بەسەرکردنەوەکانی هێنا و بەمەبەستی ماڵئاوایی‌کردن و گەیاندنی دواین پەیامی خۆی سەردانی چەند لیوا و فەرماندەیەکی پێشمەرگە کرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، مستەفا چاوڕەش لەو دیدار و بەسەرکردنەوانەدا داوای لە فەرماندە و ئەفسەران و پێشمەرگەکان کرد کە بە رۆحیەتی پێشمەرگانە و بەوپەڕی دڵسۆزی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی درێژە بە خەبات و خزمەتکردن بدەن.
مستەفا چاوڕەش پەیامێکی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و فه‌رمانده‌كان و پێشمه‌رگه‌کانی یه‌كێتى کرد و رایگەیاند، به پێویستمزانى كه خواحافیزیتان لێ بكه‌م له فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى 70 پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه كه پێكه‌وه بووین له فه‌رمانده‌یى و مه‌ڵبه‌ندى رێكخستنى پێشمه‌رگه و به‌تایبه‌ت له شه‌ڕى رژێمى به‌عس و تیرۆرستانى داعش خواحافیزى له بنه‌ماڵه‌ى هاوڕێ شه‌هیده‌كانم ده‌كه‌م كه له خه‌بات پێكه‌وه‌بووین، داواى لێبوردنیان لێده‌كه‌م به‌گه‌وره‌ى خۆیان بمبه‌خشن، ئه‌مڕۆ له فه‌رمانده‌یى هێزى 70 نامێنم، به‌ڵام هه‌رخۆم بە سه‌ربازى رێبازى پیرۆزى شه‌هیدان و سەرۆک مام جه‌لال دەزانم، له قۆناغى شه‌ست ساڵ خه‌بات به‌دڵسۆزى به‌شداریى شۆڕشى كوردم كردووه به‌شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌ى ئه‌زانم و لێى په‌شیمان نیم، له‌م قۆناغه دژواره‌شدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم هه‌بوبێت داواى لێبوردن ئه‌كه‌م، هیوادارم ئه‌وه‌ى ماوه به‌هیمه‌تى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان و فه‌رمانده‌كانى یه‌كێتى به‌ده‌ست بێت. لە کۆتایشدا سوپاسێكى بێ پایانم بۆ به‌ڕێز كاك بافل تاڵەبانی سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆ ئەو رێزلێنانه‌ى بۆیان ئه‌نجامدام له‌پاى خه‌باتى چه‌ند ساڵه‌م، ئه‌م رێزلێنانه ته‌نها بۆ من نیه بۆ شه‌هیدانى كوردستانه كه هه‌موومان تیایدا به‌شداربووین.
مستەفا چاوڕەش ئەوەشی وت، هێزی پێشمەرگەی کوردستان جێگای ئومێد و متمانەی هەموو کوردێکی بەشەرەفە کە لەهەر شوێنێکی ئەم گۆی زەویەیە، بۆیە پێویستە لەسەریان بە تەواوی پابەندی دیسپلینی سەربازی و یاسا نێودەوڵەتییەکان بن.
لە بەرامبەردا فەرماندە و ئەفسەران و پێشمەرگەکان سوپاسی مستەفا چاوڕەش-یان کرد کە لە ماوەی ئەرکیدا وەک فەرماندەی هێزەکانی 70 توانیویەتی خزمەتێکی گەورە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات و رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە تەواوی ئەو پرسانەی پەیوەست بوون بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان.