بەهۆی رژانی نەوتی رەش و دروستبوونی ئاستەنگی لەسەر رێگای دەربەندیخان وارماوا نزیک گوندی بیرکێ، رێگای دەربەندیخان-سلێمانی داخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە بەهۆی رژانی نەوتی رەش و دروستبوونی ئاستەنگی لەسەر رێگای دەربەندیخان وارماوا نزیک گوندی بیرکێ، رێگای دەربەندیخان-سلێمانی داخراوە.
باسی لەوەش کرد،” تیمەکانی هاتوچۆ ئامێری پێویستیان بردووە بۆ کردنەوە و پاککردنەوەی رێگاکە، داوا لەشۆفێران دەکەین بۆکاری زۆر پێویست نەبێت لەشار دەرنەچن یان رێگای قەزای قەرەداغ بەکار بهێنن ، لەکاتی نەمانی گرفتی رێگاکە ئاگادارتان دەکەینەوە”.