ئاگادارییەك بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەی كارتی نیشتمانییان كردووە

فەرمانگەی كارتی نیشتمانیی سلێمانی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كە مامەڵەی كارتی نیشتمانییان كردووە و كاتی وەرگرتنەوەی كارتەكەیان 3ی نیسانی ئەمساڵ بووە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و سەردانی فەرمانگەی كارتی نیشتمانیی سلێمانی بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی كارتی نیشتمانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،‏‎‏‎ داواكارین لەو ھاوڵاتییانەی كە پێشتر سەردانیان كردووین و مامەڵەی كارتی نیشتیمانییان كردووە و كاتی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانییەكانیان

تا 3ی 4ی 2022 كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و كاتی وەرگرتنەوەیان واتا( تاریخ إستلام )لە ژێر پسووڵەكە نووسراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژانە لە یەكشەممە تاوەكو پێنجشەممە لەكاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بۆ 6ی ئێوارە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانیی سنووری پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانییەكانیان‌.

‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎پێداویستییەكان:-

‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎1-ڕەگەزنامەی‌ عێراقی‌

‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎2-پێناسی‌ باری شارستانی‌

‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎3-پسووڵەی وەرگرتنەوەی‌ كارتی نیشتیمانییەكە ناوی ئەو ‎‏‎‏‎كەسەی كە تۆماركراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی دەبێت خۆی

‎بچێتەوە بۆ كارتەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان نادەستوورین

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لەسەر بنەمای بەشداریکردن لە بەرهەمهێناندایە، کە ئەمەش…
زیاتر ببینە

گرژییەکانی بارزانی و باخچەلی سەردانی ئیلهام ئەحمەدی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە

بەهۆی گرژییەکانی نێوان مەسعود بارزانی و دەوڵەت باخچەلی، سەردانی ئیلهام ئەحمەد بۆ تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی…
زیاتر ببینە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی دەربەندیخان كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون

لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share