بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ پشتیوانیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی بۆ بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان دووپاتكردەوە و جەختی لە تێپەڕاندنی بەربەست و ناكۆكییەكان كردەوە بە شێوەیەك دەستوور و یاسا بەركارەكان خاڵی یەكلاكەرەوەبن.

لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و سەروەریی یاسا گفتوگۆی لەبارەوەكرا و سەرۆك بافڵ وتی، “بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین و دەبێت یاسا پارێزەری راستەقینەی مافی هەموو گەلانی عێراق بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا. حەیان…
Total
0
Share