بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 157 هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 156 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق: ژیان و گوزەرانی خەڵك دەبێت كاری لە پێشینەی حكومەت بێت

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: پێویستە كێشەكان لە چوارچێوەی یاسادا چارەسەربكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share