لە هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سی مەتری لە نزیک پردی سەیداوا لە هەولێر، ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و کەسێکی تەمەن 69 ساڵ کوژرا.

لەسەر ڕووداوەکە پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی ئێوارە لە شەقامی سی مەتری ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن 69 ساڵ سێ گوللـەی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە”.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، “تۆمەتباری ڕووداوەکە لە شوێنی ڕووداو ڕایکردبوو، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە  توانرا شوناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن 67  ساڵ و ئێستا دەستگیرکراوە”.

لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکردووە، هۆکاری کوشتنەکە دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان تۆمەتبار و کوژراودا، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و بۆئەوەی ڕادەستی دادگا بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتیی گەلەکەمانە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ” مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتیی گەلەکەمانە”. بافڵ…
زیاتر ببینە

دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی: چوار ماددەی زیادکراو لەگەڵ بەشەخۆراکدا دەدرێت بە هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئەو ماددە خوارکییانەی لەلایەن عێراقەوە زیادکراون لە هەرێمی کوردستانیش دەدرێت بە هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە و فەرمانبەران خواستییان…
Total
0
Share