پۆلیسی سلێمانی 16 كەس بەتۆمەتی پەلاماردانی كچێك لە هوانە دەستگیردەكات

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە 16 كەس بەتۆمەتی پەلاماردانی كچێك لە گەڕەكی هوانەی سلێمانی دەستگیركران.

پەیامنێرمان لە سلێمانی پێیراگەیاندین، ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەر دۆسیەی هێرش و پەلاماردان بۆ سەر كچێك لە گەڕەكی هوانە دەستگیركراون بۆ 16 تۆمەتبار بەرزبووەتەوە.

رووداوەكە دوێنێ لەدوای نمایشێكی ماتۆڕسواری روویدا و كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوە، هەر زوو هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتەكانیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پاش بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیوەندی بە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانییەوە كرد تا ئەوكەسانەی ئەو كارەیان كرد، رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

وتیشی، “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەسەر ئەو كەسانە، لە دوێنێ شەوەوە تائێستا 16 تۆمەتبارمان دەستگیركردووە كە دەستیان هەیە لە دروستكردنی ئەو پشێوییە و لێدان و ئاڵۆزییەكەدا”.

سەرجەمیان دانیانناوە بە تاوانەكەدا كە بەشدار و هاوكاربوون لەو كێشەیەدا تیایدا، سیانیان خۆیان گرتە ڤیدیۆكەیان گرتووە و بڵاویانكردووەتەوە، لە ئێستادا سەرجەمیان بەندن بە بڕیاری دادوەر، وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی پێدا.

دوێنێ عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، حەوت تۆمەتباری سەرەکی ئەو رووداوە دەستگیرکراون.

وتیشی، “لێکۆڵینەوە و بەداوداچوونەکان لە رووداوەکە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی دیکە بەردەوامن”.

بابەتی پێشتر

لیستی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3

بابەتی دواتر

چێڵسی بە "قیست" لە کڕینی ئینزۆ نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بڕێكی زۆر بەنزینی نۆرماڵ بە كوالێتی “زۆرباشتر” دابینكرا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دوای ھەوڵێكی زۆر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە كوالێتییەكی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەكان، “جەختیشدەكاتەوە…
Total
0
Share