وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، هیچ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەناو فڕۆکەخانەی سلێمانی رووینەداوە و ئەوەی کە هەیە تەنها مەشق و راهێنانی تیمەکانیانە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هیچ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بوونی نەبووە، تەنها ئەمڕۆ تیمەکانمان لەناو فڕۆکەخانە مەشق و راهێنانی ئاسایی خۆیان ئەنجامدەدەن”.
لای خۆیەوە هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “مەشق و راهێنانەکان بۆ ئەوەن هەر کات رووداوێکی راستەقینەی ئاگرکەوتنەوە لەناو فڕۆکەخانە رووبدەن، بتوانین با باشترین شێوە کۆنتڕۆڵی بکەین”.