باوکێک لە کەرکوک ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات و بەشێک لە جەستەی دەسوتێنێت

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی که‌رکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” دوێنێ هەینی 2ی نیسان منداڵێکی چوار ساڵان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک و دواتر دایکی منداڵەکە ئاشکرایکردووە کە هاوسەرەکەی ئەشکەنجەی منداڵەکەیداوە”.

وتەبێژی پۆلیسی که‌رکوک، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ باوکی منداڵەکە دەرچووە و پۆلیس بە دوایدا دەگەڕێت”

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخانەی ئازادییە و باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام دەست و قاچی داخکراوە.

منداڵەکە تەمەنی چوار ساڵانە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە لەلایەن دایکەوە ئاشکراکراوە کە هاوسەرەکەی بەردەوام ئەشکەنجەی منداڵەکەیداوە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانان: لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە هەماهەنگی دەكەین

بابەتی دواتر

چێڵسی 2-5 وێست برۆمیچ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share