كونسوڵی ئێران: كاردەكەین بۆ چارەسەری كێشەكانی بودجە و مووچە

کونسوڵی ئێران رایدەگەیەنێت، لەڕێی پەیوەندییەكانیانەوە کاردەکەن بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بودجە و مووچە.

نەسروڵڵا رەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، توانا و پەیوەندییەکانی خۆمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی کێشەکانی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی بودجە و مووچە بەزووترین کات چارەسەربکرێن.

ئەو وتەیەی كونسوڵی ئێران پاش سەردانكردنی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم و كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، لە كۆبوونەوەی نێوانیان وەزیری دارایی کورتەیەکی لەسەر دوایین هەنگاو و گفتوگاکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی بودجە و مووچە بۆ شاندی میوان خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵەکانیان بەردەوامە بە ئاڕاستەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق بەو هیوایەی بتوانن بۆ ساڵی داهاتوو پرسی مووچەی فەرمانبەران لە هەموو کێشە و ململانێیەک دووربخەنەوە و بەیەک پێوانە مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێم وەک تێکڕای مووچەخۆرانی پارێزگاکانی دیكەی عێراق بکرێت.

هاوكات داواشی لە کونسوڵی گشتیی ئێران کرد لە رێی پەیوەندییەکانیانەوە هاوکاربن بۆ چارەسەی کێشەکان.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ناردنی بەنزین لە بەغدادەوە بۆ هەرێم زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند: كاندیدەكانمان نوێنەری راستەقینەی كەركوكییەكان دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی كەمێك دابەزی…
Total
0
Share