دایكێك و سێ منداڵی خەڵکی دەربەندیخان لە قوربانییانی بەلەمە نوقمبووەكەی فەرەنسان

کەژاڵ ئەحمەد و منداڵەکانی، خێزانێکی چوار کەسی بوون لەناو ئەو بەلەمەی لە 24ی ‏تشرینی دووەم لە کەناڵی ئینگلیز، دوای نوقمبوونی، 27 کۆچبەری تێدا خنکان.‏

خانەوادەی کەژاڵ ئەحمەد شەوی ڕابردوو ئەوەیان پشتڕاستکردەوە، کە کچەکەیان و سێ ‏منداڵی کە لە ڕۆژی ڕووداوەکەوە هیچ هەواڵێکیان نەبووە، لەناو ئەو بەلەمەدا بوون و ‏بۆیان دەرکەوتووە سەرجەمیان خنکاون.‏

محەمەد ئەحمەد، برای کەژاڵ دەڵێت، “دوای ئەوەی سامپڵی خێزانەکەمان بەمەبەستی ‏پشکنینی ‏DNA‏ نێردرا بۆ وڵاتی فەرەنسا و هاوتا کرا لەگەڵ پشکنینی تەرمەکانیان، ‏هەواڵمان پێدرا کە تەرمەکان خوشکەکەم و منداڵەکانین”.‏

ئەو خێزانەی لە بەلەمەکدا خنکاون، خەڵکی شارۆچکەی دەربەندیخانن، دایکێک و دوو ‏کچ و کوڕێکی بوون بەناوەکانی کەژاڵ ئەحمەد،  هەدیە ڕزگار، موبین ڕزگار و هەستی ‏ڕزگار.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان دەکرێت

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “هەماهەنگی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و کۆنتڕۆڵکردنی دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری شوێنەوارناسییەوە ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین…
Total
0
Share