شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان ئەنجامدا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشی لابردنی زیادەڕۆیی- هۆبەی ناوبازاڕ بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتێكیان بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان لە چەند شوێنێك ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی- هۆبەی ناوبازاڕ بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتیكیان ئەنجامدا، كە ئامانج لێی لابردنی زیادەڕۆییەكانی هەردوو شەقامی فولكەی مامەریشە و پیرەمێردو بازاری زێوەربوو كە چەند ڕێنماییەكیش بە سەرپێچیكاران درا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: داواکارین دەستگیرکراوانی خانەقین ئازادبکرێن و فەرمانەکانی دەستگیرکردنیش هەڵبوەشێندرێنەوە

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی بارودۆخی خانەقین و دیالە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە بەپێی…
Total
0
Share