خوێندكارێكی زانكۆ لە سلێمانی بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانیلەدەستدا

لە شەقامی شەست مەتری لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێك خوێندكارێكی گەنجی كرد بەژێرەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

رووداوەكە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌سەر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، نزیك به‌نزینخانه‌ی هه‌وار له‌ سلێمانی بووە.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی هاتوچۆی سلێمانی، لە ئاكامی رووداوەكەدا كوڕێكی ته‌مه‌ن (21) ساڵ كه‌ خوێندكاری كۆلێجی پزیشكییه‌ بە سەختی برینداربوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سه‌ختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ 8 كەس بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: بڕی پێویست كیسی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دابینكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share