پەرلەمانتارێك: بڕی پێویست كیسی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دابینكرا

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، لەڕێی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە توانیویانە بڕی پێویست کیسی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دابینبکەن.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لقی سلێمانیی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی کۆمەڵێک داواکارییان ئاراستە کردین، توانییان رەزامەندیی وەزیری تەندروستیی عێراق لەسەر داواکارییەکانیان وەربگرن، بەتایبەت دابینکردنی نزیکی دوو هەزار کیسی خوێن.

وتیشی، “ئەمڕۆ ئەو بڕە پاڵپشتیکراوە گەیشتە سلێمانی و کۆگای بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی”.

نەبوونی کیسی خوێن لە ماوەی رابردوودا گرفتی زۆری بۆ هاوڵاتیان بە تایبەت بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دروستکردبوو، بڕیار رەشید وا دەڵێت.

بابەتی پێشتر

خوێندكارێكی زانكۆ لە سلێمانی بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی موچە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئەو خشتەیە لەماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم موچەخۆان موچەكانیان وەردەگرن. ئەوەش لەكاتێكدایە،…
Total
0
Share