هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە بەشێک لە رێگای کەلار – دەربەندیخان بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، “ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە، ڕێگای کەلار – دەربەندیخان لە ناحیەی باوەنور سایدی هاتن بە ئاڕاستەی کەلار، بەدیاریکراوی لە گوندی ئەحمەد قادر تا کۆتایی باوەنور دادەخرێت بەمەبەستی کارکردن تێیدا”.
دەشڵێت، “شۆفێران دەتوانن سایدی دووەمی ڕێگاکە بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە ڕووداوی هاتوچۆ”.