تەندروستیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەسەر وێنەیەك دەدات

وێنەی نەخۆشەكە

وێنەی ژنێك كە ژمارەیەكی زۆر كانوێلای بەدەستەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرایەوە و تەندروستیی سلێمانی ڕوونكردنەوەی لەسەر دەدات و دەڵێت، دوای مەترسی لەسەر ژیانی توانرا رزگاربکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی 11-2022/10/12 هاوڵاتییەك گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی هەناویی نەخۆشخانەی شار كە مەترسی لەسەر ژیانی دروست ببوو، بەهۆی دابەزینی زۆری خوێی ناو خوێنی (پۆتاسۆم) كە لە ئاكامیدا باری تەندروستی تەواو نەبووە و شۆک بووە و پێویست بووە چەند دەرمان و بوژێنەرەوەیەك (موغەزی) پێکەوە وەربگرێت، بە زەحمەت کانوێلای بۆ دانراوە.

دەشڵێت، پاش هەوڵ و ماندوبوونی زۆری پزیشکان و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنی هەناوی توانرا ژیانی ئاسایی بۆ بگەڕێتەوە و لەئێستادا تەندروستی جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان بۆ گەلەکەمان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە،…
Total
0
Share