قوباد تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیی تایبەتەوە لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات و رایدەگەیەنێت، “بە ئەوپەڕی توانامانەوە پشتگیری و پشتیوانتان دەبین بۆ بەدیهێنانی داخوازی و ئامانجەكانتان”.

دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی…

بەڕێزان ئەنجومەنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان:

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستيی تایبەتەكانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەئێوە و ھەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكەم.

ئێوەی بوێر و پڕ ھیوا بۆ ژیان واتانكردوە توێژێكی خۆشەویست و رێزلێگیراوی كۆمەڵی كوردەواری بن, لەم ساڵیادەدا دووپاتیدەكەینەوە كە ھیچ ئاستەنگێك نابێتە رێگر لەبەردەم ئیرادە و خواستی ئێوەدا، تەنها دەبێت لێتان تێبگەین و دەرگاكان زیاتر بەڕووتاندا واڵا بكەین، چونكە باوەڕی تەواومان بەوە ھەیە كە ھەمووان یەكسانین لەماف و ئەركەكاندا.

بە ئەوپەڕی توانامانەوە پشتگیری و پشتیوانتان دەبین بۆ بەدیهێنانی داخوازی و ئامانجەكانتان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم شایستەی دارایی بۆ دەرچووان و كاندیدانی تواناسازی خەرجدەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان چاویكەوت بە ئەفشین قادرزادە، كورتەباڵاترین پیاوی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share