نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ەوە

رێباز حەملان رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10 ی فەرمانبەران کراوە.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ئێستادا لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد نەکراوە، بەڵام لەلایەن لیژنەی ژمێرکاری وەزارەتەکان ئامادەکاریی کراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا رەوانە دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران بەردەوامە و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کۆتایی پێدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیی سلێمانی سەرباری پشووی فەرمی بەردەوامن لەهەڵمەتی كۆكردنەوە پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان.…
Total
0
Share