بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان چاویكەوت بە ئەفشین قادرزادە، كورتەباڵاترین پیاوی جیهان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان چاویكەوت بە ئەفشین قادرزادە، كورتەباڵاترین پیاوی جیهان.

لە دیدارێكدا كە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەركەوت زەكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركەوت حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی و عومەر جەبار، سەرۆكی گشتیی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان ئامادەبوون، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرهاتنی ئەفشین قادرزادەی كرد بۆ سلێمانی و رایگەیاند، “بە ئەوپەڕی پێزانینەوە لە پێگە و توانای كورتەباڵاكان دەڕوانین و ئێوە رۆڵێكی ئەرێنی و كاریگەر لە بوارە جیاوازەكانی ژیاندا دەگێڕن”.

لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ وتیشی، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی ماف و داواكارییە رەواكانی كورتەباڵا و خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەكات و باوەڕی تەواومان بە یاسایەكی سەردەمی هەیە كە پارێزەری مافەكانیان بێت و وتیشی، یەكێتی پێشوازی و پشتگیریی لە هەر هەنگاوێكیش دەكات كە ئامانجەكەی خزمەتكردنی ئەو چینە گرنگەی كۆمەڵگە بێت و هەوڵ بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بدات بۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی سڕیەوە کە نووسیبووی “سودانی پێیوتین مووچە دەنێرین”

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کردبووی سڕیەوە. شاسوار عەبدولواحید لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد…
Total
0
Share