قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر دووکاندارێک نرخی کاڵا و شمەک بەرزبکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت هەڵمەتێکیان بۆ دووکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئەنجامدا کە تێیدا پشکنین بۆ ئەو خواردن و خواردنەوانەی بە هاوڵاتییان و رۆژووەوانان دەفرۆشرێت کرا”.

لەوبارەیەوە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، “یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی پێکهێنانی لیژنەکان پاراستنی تەندروستیی گشتییە، بۆیە وەک رابردوو پێویستە لیژنەکان بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی دووکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بکەن بۆ پشکنینی ئەو کاڵا و شمەک و خواردەمەنییانەی لەلایەن بازرگانەکانەوە بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت”.

دەشڵێت، “لە کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ئامادەکاریی بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز بڕیاردراوە، هەر بازرگان و دووکاندارێک بەبێ هۆکار نرخی کاڵا و شمەک بەرزبکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە”.

لەبارەی خشتەی کار و چالاکیەکانیانەوە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکاتە، خشتەکە بە شێوەیەک رێکخراوە بەردوام چەند لیژنەیەک لە بازاڕدا پشکنین بۆ ئەو خواردن و خواردنەوانە ئەنجام دەدەن کە لەم مانگە پیرۆزدا خواستی زۆریان لەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقیان ڕاگەیاندووە دەتوانن مانگانە تا 75 ملیار دینار بنێرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی ئەم هەفتەیە عێراق پارەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشکرد، پاش ئەوە پارەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share