بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەکەی ئەمڕۆوە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو روویداوە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.

 سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان راپۆرتی تەواومان بۆ هاتووە، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەکەی ئەمڕۆوە هیچ حاڵەتێک رووینەداوە کە شایەنی باسکردن بێت.

باسی لەوەشکرد، لە بێخاڵ بەهۆی بارانەوە چەند تاوێرە بەردێک کەوتونەتە خوارەوە و رێگایان داخست، بەڵام هەرزوو تیمەکانمان توانیان چارەسەری بکەن و رێگاکە بکەنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە کە لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share