رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە لە عێراق تەواوبووە و پرۆسەکە دەستپێدەکات.
حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “ رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2023 تەواو بوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەم زووانە دابەشکردنی ئەو مووچەیە دەستپێدەکات”.
ئەوە لەکاتێکدایە، هێشتا لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەر و مووچەخۆران دابەشنەکراوە.