بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کێشەی لەکارکەوتنی سیستمی بەشی مۆڵەت چارەسەرکراوە و لە سبەینێوە هاوڵاتییان دەتوانن سەردان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە رۆژی شەممە کۆدیان وەرگرتبوو بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای وەستانی سیستەمی بەشی مۆڵەت لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوەو سبەینێ دەتوانن بە هەمان کۆد سەردانمان بکەن و مامەڵەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو کاتژمێر 7:00 ی ئێوارە کۆدی سەردانیکردن بەردەست نابێت بۆ نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت بۆ سبەینێ دووشەممە.

بابەتی پێشتر

هەزار نەمام لە سنووری پێنجوێن روێندرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی دابەشکراوی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و…
Total
0
Share