بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە و ئەو چاکسازییە بکەنە بەڵگەی دەستەگوڵی یەکێتی بۆ ھاوڵاتییان و دەستمایەی سەرکەوتنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەدا.

لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ڕۆشنایی خستەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان لە ھەرێم و عێراق، ھەڵوێست و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی ھاوکێشەکان ڕوونکردەوە و جەختی لە سیاسەتی نیشتمانی و ھاوسەنگی یەکێتی کردەوە بۆ پرسەکان و پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی بە گرنگ وەسفکرد.

لەبارەی بەرپرسیارێتی ڕێکخراوەیی و حزبی و ڕۆڵی کادران و ئەندامانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و ئەرکی ئەمڕۆی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، مەڵبەندەکان و کادرانی ڕێکخستن شادەماری یەکێتین و ماندووبوونیان جێگای ستایش و پێزانینە.

پێویستە وەک ھەمیشەش کادر و ئەندامانی یەکێتی خزمەتکاری خەڵک بن و مەڵبەند و ئۆرگانەکانیش ببنەوە بە ماڵی ڕاستەقینەی حیزبایەتی و تێکۆشانی سیاسی و ڕێکخراوەیی، بەبێ جیاوازی پردی پەیوەندی گەیاندنی دەنگی کۆمەڵانی خەڵک بن بە یەکێتی و حکومەت.

بافڵ تاڵەبانی بە لێپرسراوی مەڵبەندەکانیشی وت چاوەڕوانیمان لێتان ئەوەیە حیزب و ژیانی سیاسی مەدەنی تەندروست بکرێتەوە و بە ڕێگای ڕاستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات.

ڕاشیسپاردن کادران و ئەندامانی ھۆشیاری یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە و ئەو چاکسازییە بکەنە بەڵگەی دەستەگوڵی یەکێتی بۆ ھاوڵاتییان و دەستمایەی سەرکەوتنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە پێشمەرگەیەکی شەهید کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، کە ڕۆژێک پێش جەژنی ڕەمەزان پێشمەرگەیەکی شەهید کردبوو. لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆر ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share