وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی دابەشکراوی بڵاوکردەوە

تا ئێستا بڕی زیاتر لە 151 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەشکراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، تا ئێستا بڕی زیاتر لە 151 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەشکراوە.

باس لە ئەوەشدەکات، لە هەولێر، نزیکەی 60 ملیۆن لیتر، سلێمانی، نزیکەی 59 ملیۆن لیتر، دهۆک، نزیکەی 32 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، تا ئێستا نزیکەی 756 خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون و دەکاتە زیاتر لە (58%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە بەتاڵی گەنجینەی حکومەت دەکەن

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگەکانی داهاتوو گەرەنتیکراوە. وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆران و…
Total
0
Share